گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژمارەى ئەوانەى لە جيهاندا ڤاكسينيان وەرگرتووە ئاشكرا كرا

2021.04.24 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى ئەوانەى لە جيهاندا ڤاكسينيان وەرگرتووە ئاشكرا كرا

ناس کورد-

ئاژانسێكى فەرەنسى ئاشكراى دەكات، تائێستا لە جيهاندا يەك مليار ڤاكسينى كۆرۆنا دابەش كراون و ئەمريكا و بەريتانياش لە پێشەنگى ئەو وڵاتانەن كە بەشێكى زۆر دانيشتووانەكەيان كوتاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ڕۆژنامەوانى فەرەنسى (24ى نيسانى 2021) لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردووەتەوە، ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا كە ژمارەى دانيشتوانەكەى زياترە لە 328 مليۆن كەس دەستى كردووە بە كوتانى سەرجەم تەمەنە جياوازەكان و تائێستا نيوەى دانيشتوانەكەى لانيكەم يەك ژەمى ڤاكسينەكەيان وەرگرتووە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها بەريتانياش بە هەمان شێوەى ئەمريكا نيوەى دانيشتوانەكەى كە 32 مليۆن دەكات بە ڤاكسين كوتاوە، سەرەڕاى ئەوەش يەكێتى ئەوروپا كە دانيشتوانەكەى 446 مليۆن كەسە تائێستا 107 مليۆن ڤاكسينى دابين كردووە.

 

بەپێى ڕاپۆرتەكە، 55 دەوڵەتى ئەفەريقى كە ژمارەى دانيشتوانەكەيان يەك مليار و 200 مليۆن كەسە ئێستا 35 مليۆن ڤاكسينيان بەدەست گەيشتووە، هەروەها ڕوسيا و چينيش بەردەوام لە هەوڵەكانيان و ڤاكسينيان لە چەندين وڵاتى تريش بڵاوكردووەتەوە.

 

ئاژانسە فەرەنسييەكە جەختيلەوەشكردووەتەوە، دەستپێشخەرى "كۆڤاكس"يش كە لەلايەن ڕێكخراوى تەندروستى جيهانييەوە سەرپەرشتى دەكرێت، تائێستا 38 مليۆن ڤاكسينى بەسەر 113 دەوڵەتى جيهاندا دابەش كردووە.

 

ئەوەش هاتووە، بەپێى داتاكان تائێستا يەك مليار ڤاكسين لە جيهاندا دابەش كراوە، ئەوەش لەكاتێكدايە كە كۆى دانيشتووانى جيهان زياتر لە 7 مليار و 800 مليۆن كەسە.