ناس کورد-
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵێکی تایبەت بۆ بابەشێخی ئێزیدییەكان دروست دەكات کە تێچووەکەی دەگاتە 200 ملیۆن دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شێخ شامۆ، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزدیان (شەممە 24ی نیسانی 2021) بە میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەتی ڕاگەیاند، "پڕۆژه‌کە به نه‌خشه‌یه‌كی شیاو بۆ پێگه‌ی بابه‌شێخی ئێزدیان ئه‌نجام دراوه، دروستكردنی ئه‌و دیوه‌خانه رێزگرتنه له ئێزدییه‌كان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " تێچووی پڕۆژەکە کە دەگاتە 200 ملیۆن دینار له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو رێزگرتن و گرنگیدان به تایبه‌تمه‌ندی پێكهاته‌ی ئێزدیان بنیاتنراوه."
ماڵەکە له گوندی ئێخكا سه‌ر به شاره‌ده‌ێی ئه‌لقوش تایبه‌ت بۆ بابه‌شێخ، باوكی رووحی ئێزدیان درووست ده‌كرێت، تاوه‌كو ببێته جێگه‌یه‌كی فراوان بۆ پێشوازیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی بابه‌شێخ ده‌كه‌ن.
دانانی ئەم بابە شێخە لەماوەی ڕابردوودا كێشەی ناوخۆیی لەناو ئێزدییەكان لێكەوتەوە و بەشێکی زۆر لە شنگالییەکان ڕەتیانکردەوە، هەر بەوبۆنەیەوە نەیتوانی بەشداری مەراسیمی هێنانەوەی ڕوفاتی ئێزدییەكان بكات لە شەنگال.