گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بۆچی هاووڵاتیان خواستیان لەسەر ڤاکسینی فایزەرە؟ لایەنی تەندروستی وەڵامدەداتەوە

2021.04.24 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی هاووڵاتیان خواستیان لەسەر ڤاکسینی فایزەرە؟ لایەنی تەندروستی وەڵامدەداتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ڤاکسینەکانی دژبە کۆرۆنا هەموویان سەلامەتن وهیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە، ئاماژەی بەوەشکرد، خواستی هاووڵاتیان لەسەر ڤاکسینی فایزەر بەراورد بە ڤاکسینەکانی دیکە هۆکارەکەی تەنها هەڵای ڕاگەیاندنەکانە و هیچی تر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە( 24ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، " گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژوو کردووە بۆ هاوردەکردنی سێ ملیۆن دانە لەو پێکوتەیە".

 

وتیشی، "هەموو ڤاکسینەکان سەلامەتن وهیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە و تائێستا هیچ نیشانەیەکی لاوەکی بەهۆی بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینانەوە لەعێراق تۆمارنەکراوە".

 

بەدر ئاماژەی بەوەشکرد، "خواستی هاووڵاتیان لەسەر کوتان بە ڤاکسینی فایزەر بەهۆی هەڵای ڕاگەیاندنەکانەوەیە، لەڕووی پزیشکییەوە هەموو ڤاکسینەکان وەک یەکن و هیچ کێشەیەکیان نییە".