گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکەم وەڵامدانەوەی ئەردۆگان بۆ بایدن دوای بە جینوسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان

2021.04.24 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وەڵامدانەوەی ئەردۆگان بۆ بایدن دوای بە جینوسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان

ناس کورد-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ، جۆ بایدەن، سەرۆکی ئەمەریکا بەفەرمی دانی بە پرسی جینوسایدی ئەرمەنکاندا نا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککوماری تورکیا سەرکۆنەی بریارەکەی بایدنی کرد و بە بە سیاسەتکردنی دۆسییەکە تۆمەتباری کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی تورکیا ( 24ی نیسانی 2021) بڵاویانکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لەیەکەم کاردانەوەدا لەسەر دانپێنانی فەرمی ئەمەریکا بە جینوسایدی ئەرمەنەکان، ڕایگەیاندووە، " ئەمەریکا دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە دەستوەرداتە  نێو کاروباری ناوخۆیی تورکیا، ئامانجی بە سیاسەتکردنی پرسەکەیە بۆ بەدیهێنانی مەرامی جیاواز".

 

ئەردۆگان سەرکۆنەی بریارەکەی بایدنی کرد وتیشی،" ئەوەی تورک و ئەرمەن کۆدەکاتەوە تەنها بەرژەوەندییەکان نییە، بەڵکو نەریت و بەها بەرزەکان و دەوڵەتە".

 

لای خۆشییەوە، مەولود چاو'ش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا بریارەکەی ئەمەریکا ڕەتکردەوە وتی، "تورکیا وانە لەکەسەوە فێرنابێت لەبارەی مێژووەکەی".

 

ئەمرۆ( شەممە 24ی نیسانی 2021)   جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەریکا  لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  نزيكەى مليۆنێك و 500 هەزار ئەرمەنى دەربەدەركران و كوژران، ئەوەش لەهەڵمەتێكدا بۆ ئەوەى بە تەواوەتى لەناو ببرێن. 

 

بايدن باسى لەوەشكردووە، ڕۆحى هەموو ئەوانەمان لەبير دەبێت كە لەو كۆمەڵكوژيە لە سەردەمى عوسمانييەكان ژيانيان لەدەستدا و پابەندى خۆمان بۆ ڕێگەگرتن لە دوبارە بوونەوەى ئەو تاوانانە دوپات دەكەينەوە.