گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عیراق؛ مشتومڕی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار سەرهەڵدەداتەوە

2021.04.24 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
عیراق؛ مشتومڕی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار سەرهەڵدەداتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی ڕەوتی حیکمەی سەر بە عەمارحەکیم ڕایگەیاند، چەند هێزێکی سیاسی ڕێگریی لە لێپرسینەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەن لە پەرلەمان، دەشڵێت، ڕێکارەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار هیچ کاریگەرییەکی نەبووە لەسەر ئابوریی وڵات، بەڵکو ڕێژەی هەڵئاوسان و هەژاری بەراورد بە پێشتر زیادیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فادی شەممەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ڕەوتی حیکمە ( 24ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "  ژمارەیەک لایەنی سیاسی چەندین جار ڕێگرییان لە بانگهێشتنی پارێزگاریی بانکی ناوەندی کردووە و ژمارەی یاسایی دەنگدانیان لەسەر بانگهێشتکردنەکە شکاندووە".

 

شەممەری ئەوەشی وتووە، " حکومەت و وەزیری دارایی دەڵێن ئەوان کۆتاییان بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەقاچاخبردنی دۆلار هێناوە و مەزادی دراوەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت بانکی ناوەندیی عێراق لەجاران زیاتر دۆلار دەفرۆشێت کە ڕۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلارە و نرخی ئاڵۆگۆڕیش لە ئێستادا 1480ی بۆ هەر دینارێک تێپەڕاندووە". 

  

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی ڕەوتی حیکمە، دەشڵێت، " لە ئێستادا ڕێژەی هەژاریی زۆر بەرزبووەتەوە، پەرلەمان لەکوێی ئەم هاوکێشەدایە و بۆ لێپێچینەوە لەو بڕیارە کەمەرشکێنانە ناکات".

 

شەممەری پرسیاری ئەوەشی کردووە، " سەرۆکایەتی پەرلەمان کەی وادەیەک بۆ لێپرسینەوەی پارێزگاریی بانکی ناوەندیی عێراق دیاری دەکات کەچەند جارێکە بەهۆی فشاری چەند هێزێکی سیاسییەوە ئەو پرۆسەیە دوادەخرێت".