گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەرهەم ساڵح، لە جەمسەرى ناکۆکی بۆ میوانداری شاهانە [تایبەت]

2019.06.09 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح، لە جەمسەرى ناکۆکی بۆ میوانداری شاهانە [تایبەت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وریا حسێن ناکۆکییەکان شەوی 2ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد، دوای چەندین لێدوان و ناکۆکیی لەنێوان هەردوولا، پارتی فواد حسێنی بۆ پۆستى سەرۆک کۆماری کاندید کرد و یەکێتیش بەرهەم ساڵحی کاندید کرد، هەر هەمان شەو لە پەرلەمانەوە بەرهەم ساڵح هەڵبژێردرا و بووە سەرۆک کۆماری عێراق، ئیتر بەرهەم ساڵح بووە خاڵێکى تری ناکۆکی پارتی و یەکێتى بە تایبەت بارزانی چونکە ڕایگەیاند بوو کە فواد حسێن کاندیدی شەخسی خۆیەتى بۆ ئەو پۆستە. . پارتی بە ئێستاشەوە پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح نەکرد و تەواوی پەیوەندییەکانى لەگەڵ ناوبراو هەڵپەسارد، تەنانەت لە میدیاکانیشەوە هەواڵەکانى سەرۆکایەتى کۆمار بڵاونەدەکرانەوە، بەڵام ڕۆژی 3ی حوزەیرانى ئەمساڵ و دوای نزیکەى حەوت مانگ لە گەمارۆی دیبلۆماسی پارتی بۆسەر بەرهەم ساڵح، نێچیرڤان بارزانی تەلەفۆنی بۆ بەرهەم ساڵح کرد و ئامادەیى دەربڕى پێشوازی گەرم و شاهانە لە بەرهەم ساڵح بکات. . بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، سبەینێ بەرهەم ساڵح دەگاتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێ دەکرێت و پێکەوە دەچنە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی کە ئەمەش سەرەتای ڕەواندنەوەى بایکۆت و ناکۆکی پارتییە لەگەڵ سەرۆکایەتى کۆمار. . ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح، سەرباری ئەوەى یەکێتى لە پەرلەمان دەنگی پێ نەدا، ڕەوایەتیدانی سەرۆک کۆمارە بە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکى هەرێم و هاوکات وەرگرتنى پشتگیری سەرۆکایەتى کۆمارە لەلایەن پارتییەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی. . سالار مەحمود، ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق بە ناس کوردی وت، بەپێی دەستوری عێراقی ئەرکی سەرۆک کۆمارە پارێزگاری لە ئارامی و ئاسایشی وڵات و چارەسەری گرفتە سیاسیەکان بکات، "لەو ڕوانگەوە بەرهەم ساڵح هاوکار و ڕێنیشاندەرە بۆ میکانیزمی بنەڕەتی چارەسەری کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی". . سالار مەحمود بە پێویستى دەزانێت لایەنە کوردستانیەکان هەوڵبدەن سود لە پێگەی سەرۆک کۆمار ببینن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوریەکانی گەلی کوردستان، وتیشى: "پارتی سەردانی سەرۆک کۆماریان کردوە لەبەغدا، پەیوەندی تەلەفۆنی و سەردانی تریش هەبووە". . عەدالەت عەبدوڵا، ڕاوێژکاری میدیای یەکێتى وادەبینێت، پارتى لەو بڕوایەدایە پێگەى بەرهەم ساڵح وەکو سەرۆک کۆمار هەم وەکو جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى پێگەیەکى گرنگە و لەڕووى مەعنەوەییەوە پێویستى پێیەتى بۆ ئەوەى لەناو هاوکێشەکاندا هەبێت و ڕۆڵى هەبێت لە ڕەواندنەوەى گرژییەکان. . عەدالات عەبدوڵا دەشڵێت: "سەرۆکى هەرێم پێویستى بە پاڵپشتى مەعنەوى بەرهەم ساڵح هەیە بۆ ئەوەى لە ڕێوڕەسمەکە ئامادەبێت، ئەوەش کاریگەرى سیاسى لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتى و پارتى دادەنێت، ئەمە جگە لەوەى لەڕوى یاسایى و دەستورییەوە ئامادەنەبوونى سەرۆککۆمار وەکو کەموکوڕى دەبێت لە پڕۆسەى سوێندخواردنەکە". . ڕاوێژکارەکەى میدیای یەکێتى زانیارى ئەوەى بە ناس کورد دا کە یەکێتى گڵۆپى سەوزى بۆ بەرهەم ساڵح دەرکردووە تاوەکو بەشداری ڕێوڕەسمەکە بێت. . شاندێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتىیش بەشداری ڕێوڕەسمەکە دەبێت، عەدالەت عەبدوڵا دەڵێت، "مەبەستى یەکێتى لە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ کەمکردنەوەى کەسایەتى ئەو نەبووە، بەوپێیەى دەیانتوانى بچنە پەرلەمان و دەنگى پێنەدەن ئەوە دەبووە جۆرێک لە ئیحراجکردن." . بەرپرسانى پارتیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەوان هیچ کات کەناڵە دیبلۆماسیەکانیان لەگەڵ یەکێتى نەپچڕاندووە و سەربارى ئەوەى کێشە و گرفت هەبووە. . عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نێچیرڤان بارزانى خۆى پەیوەندى بە بەرهەم ساڵحەوە کردووە ئەوەش کارێکى پڕۆتۆکۆڵییە. . لەبارەى سیاسەتى نێچیرڤان بارزانیشەوە کە خاڵى ناکۆکى نێوان بەرهەم ساڵح و پارتى تێپەڕکرد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سروشتى سیاسەتى ئەو ئەوەیە جیاوازییەکان کاڵدەکاتەوە و "ئومێدەوارین هاوسەنگى سیاسى لە هەرێمى کوردستان تێکنەچێت". . بە پێچەوانەوە، ڕێبوار هەژار، کە یەکێکە لە کادیرە نزیکەکانى بەرهەم ساڵح بەڕوونی ڕاى خۆى لەبارەى پرسى بەشداریکردنى سەرۆککۆمار لە مەراسیمى 10ى حوزەیران دەردەبڕێت و دەڵێت، "با بەشدار نەبێت، چونکە پارتى بەئێستاشەوە پیرۆزباییان لێنەکردووە و لەئاستى باڵا سەردانیان نەکردووە و پۆزشیان بۆ نەهێناوەتەوە". . ئەو دەڵێت، "یەکێتی دەنگی بە نێچیرڤان بارزانى نەدا بۆیە ئەبێت وەک یەکێتیەکیش پابەندی ئەو دەنگ نەدانە بێت". .