گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو پیاوەی لە براژنێکی و دایکی دا دەستگیرکرا

2021.04.24 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پیاوەی لە براژنێکی و دایکی دا دەستگیرکرا

ناس کورد- 

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە دوو کەس لە هەولێر دەچنە نێو ماڵێک و یەکێکیان لە دوو ژن دەدات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە دەستگیرکرا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (شەممە 24ی نیسانی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ شەممە تۆمەتباری سەرەکیی ئەو ڕووداوە دەستگیرکرا کە لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت لەگەڵ کەسێکی دیکەدا دەچنە نێو ماڵێک و لە دوو ژن دەدەن کە براژن و دایکی براژنی تۆمەتبارەکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەسە جگە لەوەی کە لە براژنەکەی و دایکی براژنەکەی دەدات، چەند گرامێک ماددەی هۆشبەری پێبووە و لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت کە ئایا لەو کاتەدا ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە یان نا".

 

چەند رۆژێک پێش ئێستاش یەکێک لەو دوو کەسە دەستگیرکرا و ئەمڕۆس تۆمەتباری سەرەکیی 

ڕووداوەکە.

 

ئومێد خۆشناو ئەوەیشی خستەڕوو، "دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدەین وەک چۆن پێشتر ئەرکمان پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان بووە، ئێستاش بەردەوام دەبین لە کارەکانمان و ئارامیی هەولێر هێڵی سوورە."