گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

بارانێکی دوو ڕۆژە لە هەرێم دەبارێت و دنیا فێنک دەبێت

2021.04.24 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
بارانێکی دوو ڕۆژە لە هەرێم دەبارێت و دنیا فێنک دەبێت

ناس کورد-

شارەزایەکی کەشوهەوا ئاشکرا کرد، ڕۆژانی 26 و 27ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارن بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (24ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوری عەرەب لە دوانیوەرۆی رۆژی دووشەمە (26ی نیسانی 2021) شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە و لە ڕۆژی سێشەمەدا کاریگەری زیاتر ئەبێت بە شێوەی تاوە باران و ڕودانی ھەورە بروسکەی زۆر و توند لەناوچە شاخاویەکاندا."

 

باسی لەوەشکردووە، ڕێژەی بارانبارینەکە لەناوچە نزمەکانی سەنتەری پارێزگای ھەولێر، دھۆک و کەرکوکوە سنوری ئیدارەی گەرمیان زیاتر نمەباران ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەوە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم بەگشتی ڕێژەکە باشتر ئەبێت لەنێوان 2 تا 5 ملیمەتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت.

 

ئاراس جەبار پێشبینی ئەوەشی کردووە، نزمبوونەوە لە پلەکانی گەرمی رووبدات و بە تێکرای 4 بۆ 4 پلەی سلیزی پلەکان دادەبەزن و خێرایی با لە نیوەرۆ بۆ کاتی ئێوارەی رۆژی دووشەمە لە ئاراستەی باشورەوە چالاک ئەبێت بەخێرای 25 هەندێک کات بۆ 45 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەتایبەت لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک ئەبێتە ھۆی بەزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بڵاوبوونەوەی بە ھەوادا.

 

ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی ھەورەبروسکەیەکی زۆر دەکرێت، ھەورەبروسکە لەم جۆرە کەشەدا بەشێوەیەکی توند و لەناکاو چالاک دەبێت بەتایبەت لەسنوری ناوچە شاخاویەکاندا، بۆیە لەو کاتانەدا باشتر وایە نزیک شوێنی بەرز و دار و درەختەکان نەکەونەوە.