گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’داوای لێبوردن دەکەین’’

کوڕ و کچە سەماکەرەکەى سەهۆڵەکە بۆ ناس کورد دەدوێن

2021.04.24 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕ و  کچە سەماکەرەکەى سەهۆڵەکە بۆ ناس کورد دەدوێن

ناس کورد-

دوای ئەوەى بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆی سەماکردنیان لەسەر شەقامی سەهۆڵەکەى شاری سلێمانی بە شەوێکی ڕەمەزاندا کاردانەوەى زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەو کوڕ و کچەی سەمایان کرد بۆ ناس کورد دەدوێن و دەڵێن، داوای لێبوردن دەکەن و مەبەستیان بێڕێزیکردن نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد لە بەدواداچوونێکیدا ناسنامەى ئەو دوو کەسە ئاشکرا بکات و بۆی دەرکەوت (24ی نیسانی 2021)، کوڕەکە هەڵگری ناوی "میۆ باچاتا"ـیە و خەڵکی یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە و کچەکەش بە ناوی "تیفانی کورییه"ـیە و خەڵکی شاری حەلەبی سوریایە، ئەوان فێرگەیەکی سەماکردنیان لە هەولێر دامەزراندووە و تێیدا خەڵکی فێری سەما دەکەن.

 

میۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد" ڕایگەیاند، "ئێمە بە ڕێککەوت گەشتی سلێمانیمان کرد و لە سەهۆڵەکەی شەقامی سالم بووین، حەزمان کرد سەما بکەین و هیچ پلانێکی پێشوەختەمان نەبووە، هیچ ڕێککەوتنێکیشمان لەگەڵ کافییەکەدا نەکردووە."

 

دەشڵێت، "ئێمە مەبەستمان نەبووە سوکایەتی بە هیچ بیروباوەڕێک و مانگی ڕەمەزان بکەین، تەنها خولیای خۆمان بووە و حەزمان کرد لە سلێمانیش پەیامی خۆشەویستی و چێژ و سۆز بەش بکەین."

 

هاوکات تیفانی کورییە کە خۆی بە ئاین کریستیانە و خەڵکی شاری حەلەبی سوریایە بە ناس کوردی وت، "ئێمە داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر کارەکەمان هەستی موسڵمانانی بریندار کردبێت، هیچ مەبەستێکی سوکایەتیمان نەبووە و تەنها بە ڕێکەوت سەمامان کرد."

 

وتیشی، "هیچ سکاڵایەکمان لە هێزە ئەمنییەکانەوە پێنەگەیشتووە و هیچ کەسێک لێپێچینەوەی نەکردووە لەگەڵمان."

me_ga.php?id=3410

شەوی ڕابردوو ڤیدیۆی سەماکردنی کوڕ و کچێک بە جلی نیمچە ڕووتەوە لە سەهۆڵەکەى شەقامی سالم کاردانەوەى زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش بووە جێگەی نیگەرانی زۆرێک لە هاووڵاتیان بەوەی لەم مانگی ڕەمەزانەدا ناکرێت ڕێگە بدرێت بەکارێکی لەو جۆرە کە زۆر نامۆیە بە کۆمەڵگەکە.

 

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کوڕ و کچە نازانن کە شەوی ڕابردوو لە شەقامی سالم سەمایان کردووە و دەڵێت، هیچ سکاڵایەکیش لەسەریان تۆمار نەکراوە.

 

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانیکدا بۆ "ناس کورد" (24ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە لەسەر ئەو کوڕ و کچەی کە شەوی ڕابردوو لە شەقامی سەهۆڵەکە سەمان کردووەو نیگەرانی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە، "ئەگەر سکاڵاش تۆمار نەکرێت و فەرمانی دادوەر نەبێت ئێمە ناتوانین کەس دەستگیر بکەین، هەرچەند شەوی ڕابردوو پۆلیس و ئاسایش سەردانی شوێنەکەیان کردبوو بەڵام ئەوان ڕۆشتبوون."

 

ئەوەشی وت، "تاوەکو ئێستا تەنها دەزانین کە ئەوانە گەشتیارن نازانین خەڵکی سوریان یاخود گەشتیاری عەرەبن، بەڵام هەرکات لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵا تۆمار کرا ئێمە بەدواداچوون دەکەین لەبارەیەوە".

 

 

 

دواتر خاوەنی کافتریای جان کافێ کە دەوترا سەماکەرەکان لای ئەوان بوون ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو وتی، "کوڕ و کچێکی بە ڕەگەز (مەکسیکی) لە ناکاو لە نزیک (جان کافێ) دەستیان بە سەما کردن کردووە، بۆ ھەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە ئەو بابەتە ھیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بە مافی خۆمان نەزانیوە کە ھیچ رێگرییەک لە سەما کردنەکەیان بکەین، چونکە شەقامێکی گشتییە ئێمە مافی رێگری ھیچ جوڵە و ئاکارێکی خەڵکیمان نییە".