گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناس بیروڕا

ئایا عێراق دەتوانێت ببێتە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوت لە ئۆپێک؟

2021.04.24 - 14:42

ڕێبوار محەمەد

ناس بیروڕا-

وەزیری نەوتی عێراقی احسان عبدلجبار هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند وڵاتەکەی نەخشەی زیادکردنی توانای بەرهەم هێنانی نەوتی بۆ 8 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە تاساڵی 2029 داناوە، بە بەراورد بە بەرهەمهێنانی ئێستا کە ڕۆژانە 3.8 ملیۆن بەرمیلە، وە ئەم کەمکردنەوەی ئۆپێک کاریگەری لەسەر دروست کردوین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عێراق بۆبەدەست هێنانی ئەم ئامانجە نوێ یەی،لەهەفتەی ڕابردوو ڕای گەیاند کەدەست پێشخەری کردوە بۆ زیادکردنی بەرهەم لەگێڵگەی مەجنونی سەرەکی وە فرۆشتنی پشکی ئیکسۆن مۆبل لەکێڵگەیەکی سەرەکی تر ،ڕۆژئاوای قوڕنە 1 . وەلەهەردوو حاڵەتەکەدا،هۆکاری ڕاستەقینە لەپشت گەشتنی عێراق بەوئاستەی چاوەڕواندەکرێت ئەوەیە کە ڕێگری هەیە بۆگەشتن بەم توانا یە لەئاستی بەرهەم هێنانی نەوت لەماوەی دیار کراودا ئەگەر ڕێگریەکان چارەسەر نەکرێت ناتوانێت بگاتە ئامانجەکەی .

 

کێڵگەی مەجنون کەدەکەوێتە شەست کیدۆمەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی بەسرە ،ویستگەی هەناردەی سەرەکی باشورە، وەیەکێکە لەگەورەترین کێڵگەنەوتی یەکانی جیهان کە نزیکەی 38 ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە.وەجەنگی عێراق ـ ئێران و ئەمریکا کاریگەری خراپی لەسەر بەرهەمی ئەم کێڵگەهەبوو،حکومەتی عێراقی لە 11 سێپتێمبەری 2009وە مۆڵەتی داوە بەکۆمپانیای شێڵ ئەویش بەهاوکاری هاوبەشە مالیزیەکەی پترۆناوس،وەکۆمپانیای نەوتی میسانی عراقی بۆگەشەپێدانی کێڵگەکە وەماوەی نزیکەی 18مانگ کاریان کرد بۆپاککردناوەی 28 کیلۆمەتر چوارگۆشە لەزەوی کە چێندرابوو بە تەقینەوە .


دوای ئەوەی کۆمپانیای شێڵ لەکۆمەڵێک هەوڵیدا لە 2013 وە توانی چەندێن گۆڕانکاری بکات لەبەرهەم هێنان و بەرهەمی زیادکرد بەڵام کۆمپانیای شێڵ لە ساڵی 2018 لە کێڵگەی مەجنون وخۆرئاوای قوڕنە 1 پاشەکشەی کرد،وەهۆکاری سەرەکی پاشەکشەکەی بریتی لەپلانی ڕێکخستنەوەی پەیکەری کارەکانی لەجیهان و ڕووکردنە کارکردن لەبواری بەرهەم هێنانی غاز بەهۆی سود زۆرەکانی لەئێستا.


وەهۆکارێکی تر ی پاشەکشەی شێڵ بۆ گەندەڵی زۆر کەلە عێراق هەیە.


دوای پاشەکشەی کۆمپانیای شێڵ و لافاوەکان لە مەجنون لەساڵی 2019،حکومەتی عێراقی هانای بۆچین برد و بۆهاوکاری کردنی بۆبنیاتنانەوەی کێڵگەی مەجنون و بەهێزکردنی. سەرەڕای ئەوە کێڵگەی مەجنون کۆگای نەوتی هاوبەشە لەگەڵ ئێران.


وڵاتی چین چەندین گرێبەستی بەبڕی جیاوازبۆ هەڵکەندنی بیرو گەشەپێدانی کێڵەگەی مجنون لەگەڵ عێراق ئەنجامداوەکە 124 بیر هەڵ بکەنن،وەهەروەها لەڕۆژئاوای قوڕنە 1 چین ڕێکەوننی لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە.

 

ئەنجام
سەرەڕای یەدەگی نەوتی بێ شومار لەعێراق وکارکردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکی وەکو ئیکسۆن مۆبل وەهەوڵەکانی کۆمپانیا چین یەکان بەڵام عێراق نقوم بوە لە زەلکاوی گەندەڵی ، ناشەفافیەت ،دزی،ڕەشوە،سپی کردنەوەی دراو،بیرۆکراتیەت،تەدخولی سیاسەت لەهەموو کایەکان،نەبونی ئاسایش وسەرەوەری یاسا،بەقاچاخ بردنی نەوت،لاوازی کۆمەگای مەدەنی،لاوازی حکومەت لەکۆنترۆڵی هەموو ئەمانەی سەرەوە وادەکات کۆمانیاکان لەداهاتوو توشی کێشەی گەورەبن بەتایبەت ئیکسۆن مۆبل،
لە ڕابردویش چاوەڕوان دەکرا عێراق تواناکانی بەرزبکاتەوە بەڵام هەموو ئەوکێشانەی کەڕووبەڕووی بوونەوە ئامانجەکەی پەکخست ونەهاتەدی.

 

ئایاهەرێمی کوردستان کەبەشێکە لەم عێراقە چەقیوو لەزەلکاوی کێشەدا و خۆشی دەناڵێنی بەدەست قەیرانی ئابوری ودارایی یەوە و لەدوای سی ساڵ لەئەزموون کردنی حکومداری ناتوانێت بەتەواوی مووچەبدات،پرۆژەکان وەستاون، 27 ملیاردۆلار قەرزارە،دامەزراوەی یاسایی و دادوەری و بەڕێوەبردنی بەهێزنی یە، ناشەفافیەت لەداهاتەکان هەیە،ململانێی حزبی و سیاسی توندهەیە،کێشە دەستوریەکان لەگەڵ عێراقی هیچی چارەسەرنەکراوە،پلانی ئابوری بەهێزنی یە هەمان ئایندە چاوەڕێی هەرێمیش ناکات ؟


هیوادارم بڕیار بەدەستان بیر لەدۆخی هەرێم بکەنەوەو هەمان چارەنووسی عێراق یان نەبێت وپلانی پێش وەختەئامادەبکەن.چونکە تادێت ئاراستەکان لەبواری وزە بەرەو غازی سروشتی وزەی سەوزدەڕوات ناکرێت هەرێم بێ خەم دانیشێت.

نوسینی: ڕێبوار محمد ئەمین، ماستەرلەگرێبەستی نەوت وگاز.
سەرچاوە: ئۆیڵ پرایس نیوز