ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى گشتى پۆلیسى بەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی دەمەقاڵێی دوو دراوسێى بەهۆى خێرا لێخوڕینى عەرەبانەی ماتۆڕی توکتوک دوو کەس کوژراون و برینداریش هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی بەغدا لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەستی "ناس کورد" کەوتووە ( 24ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، دواى بیستنی دەنگى تەقە لە ناوچەى سەدرى، "بەپەلە تیمێکیان ڕەوانەى شوێنى ڕوداوەکە کردووە و دەرکەوتووە لە دەمەقاڵێى نێوان دوو دراوسێ بەهۆى لێخوڕینى ماتۆڕسکیلی جۆرى تیکتۆک بەخێرایى لەلایەن دراوسێیەکەوە بەبەردەمى دەرگاى ماڵى دراوسیەکەیاندا بووەتە شەڕ و کوژراویشى لێکەوتووەتەوە."
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، "دواى ئەوەى دەمەقاڵێکە بووەتەشەڕ بەو هۆیەوە دوو کەس کوژراون و چوار کەسى تریش بریندارن و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆى گەڕەکەکە دراوە و یەکێک لەتۆمەتبارانى ڕوداوەکە دەستگیرکراوە و گەیەنراوەتە بنکەیەکى پۆلیس بۆ گرتنەبەرى ڕێوشوێنى یاسایى لەدژى."