گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نەوەیەکى تری نوێی کۆرۆنا لە وڵاتێکى عەرەبى دۆزرایەوە

2021.04.24 - 11:36
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەیەکى تری نوێی کۆرۆنا لە وڵاتێکى عەرەبى دۆزرایەوە

ناس کورد-

لیژنەیەکى زانستى تایبەتمەند بە بوارى تەندروستى لە تونس دۆزینەوەى نەوەیەکى نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هێشتا ئاستى مەترسییەکەى نازانن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕادیوى "موزاییک"ى تونسی، دکتۆر ئەمین فەوزى، سەرۆکى لیژنەى زانستى لە تونس (24ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، نەوەیەکى نوێ ڤایرۆسەکە لە تاقیگەکانى شارى مەنەوبە دۆزراوەتەوە و ڕاستەوخۆش لەلایەن پەیمانگاى باستۆرەوە ڕاگەیەنراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڤایرۆسەکە سێ گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە بەپێى نەوە نوێیەکە کە تازە دۆزراوەتەوە بەڵام هێشتا لیژنەى زانستى ئاستى مەترسییەکانى بۆ دەرنەکەوتووە، "ئەوەش لەڕێگەى چاودێرى دۆخى توشبووەکانەوە دەکرێت کە لەئێستادا حەوت حاڵەت لەو جۆرە ڤایرۆسە هەیە."

 

باسى لەوەش کردووە، حکومەت داواى هەڵمەتێکى بەرفراوانى لێکۆتینى ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا و گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویستى کردووە بۆ سنوردانان لەبەردەم تەشەنەسەندنیدا چونکە ئەوە ئەگەر زیاتربوونى ڕێژەى مردووانى لێ دەکرێت بۆ سەرووى 15 هەزار حاڵەتى مردن.