گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی دەمامکەوە بە چەقۆ هێرشکرایە سەر کارمەندی نەخۆشخانەیەک لە گەرمیان

2021.04.24 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی دەمامکەوە بە چەقۆ هێرشکرایە سەر کارمەندی نەخۆشخانەیەک لە گەرمیان

ناس کورد-

لە نەخۆشخانە قەڵا لە کەلار دوو کەس پەلاماری کارمەندێکی نەخۆشخانەکەیان دا و برینداریان کردووە،  بەرپرسی بەشی كارگێڕی نەخۆشخانەکەش دەڵێت، "سکاڵامان تۆمار کردووە و چاوەڕوانین ئەوکەسانە دەستگیربکرێن و بدرێنە دادگا".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەدنان زەهاوی، بەرپرسی بەشی كارگێڕی لە نەخۆشخانەی قەڵا تایبەت بە چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا لە گەرمیان لەلێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی، "شەوی ڕابردوو لەکاتی سەردانی دوو کەسی بۆلای نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان لەلایەن خەفەر ئیداری نەخۆشخانەکە ئاگادار کراون دەمامک ببەستن لەکاتی چوونە ژورەوە بەڵام ئەوان جنێو و قسەی نەشیاویان بەرانبەر کارمەندەکە بەکارهێناوە."

 

باسی لەوەشکرد، دواتر خەفەر ئیداری داوای لە کارمەندێکی پاککەرەوەکردووە لە نەخۆشخانەکە دەمامکیان بۆ بهێنێت لەکاتی رۆشتنی ئەو پاککەرەوەیە بۆ هێنانی دەمامک ئەو دووکەسە بە چەقۆ و بە بۆکس هێرشیان کردووە سەر کارمەندەکەی نەخۆشخانەی قەڵاو بریندارییان کردووە.

 

ڕاشیگەیاند، کامەندەکەمان ئاسەوای برین بەسەر جەستەیەوە دیارەو دوای ڕووداوەکەش ئێمە سکاڵای خۆمان تۆمار کردووەو چاوەڕوانین ئەو کەسانە دەستگیربکرێن و ڕوبەڕووی یاسا بکرێنەوە.