گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

داوایەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە

2021.04.24 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە

ناس کورد-

تەندروستیی عێراق بۆ هێنانى گوژمەیەکى ترى ڤاکسینى فایزەرى ئەمەریکى گرێبەستێکى لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا ئەنجام و داوایەکیش لەو کەسانە دەکات کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستیی عێراق (24ى نیسانى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سباحبی فەرمی ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى گرێبەستێکیان کردووە بۆ هێنانى چوار ملیۆن و 500 هەزار ژەمی تر لە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.


هاوکات وەزارەتى تەندروستى داوا لەوانە دەکات کە ژەمی یەکەمى ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە پابەندى مەرجەکانى خۆپارێزى بەپەتاکە بن چونکە تا تەواوى ڕێکارەکانى کوتانەکە تەواو نەبێت بەرگرى پێویست بەرامبەر پەتاکە دروست نابێت.

 

لەو بارەیەوە، دکتۆر جاسم حەجامى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى کەرخ لە بەغدا بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، پێویستە ئەوانەى کە ڤاکسینەکەیان لێکوتراوە پابەندى ڕێوشوێنەکانى خۆپارێزى بن بۆ ئەوەى تووشى پەتاکە نەبن و بۆ کەسانى تریش نەیگوازنەوە، چونکە لەهەفتەى یەکەمدا بەرگرى لەبەرامبەر ڤایرۆسەکە پەیدا ناکەن.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دەرکەوتنى تەنە دژەکان لەلاشەدا لەدواى هەفتەیەک یاخود زیاتر لە لێکۆتینى گوژمەى دووەمى هەر ڤاکسینێکەوە دەستپێدەکات و هیچ پاساوێکیش نییە بۆ ترس و وەرنەگرتنى ڤاکسینەکان لەڕێگەى وەزارەتى تەندروستیەوە.


لەبارەى ژمارەى ئەوانەى کە ڤاکسینەکان وەرگرتووە حەجامى وتووشیەتى، ڕێژەی ئەوانە لەعێراقدا گەیشتووەتە یەک کەس لە هەزار کەسدا.