گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژمارەى ئەو ئاوارانە ئاشکرا دەکرێت کە تائێستا لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە

2021.04.23 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى ئەو ئاوارانە ئاشکرا دەکرێت کە تائێستا لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە

ناس کورد- 

دواى گەڕانەوەى سەدان خێزانی ئاوارەى دیکە لەناوچەکانى هەرێمى کوردستانەوە بۆ پارێزگاى نەینەوا، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ژمارەى ئەو ئاوارانە ئاشکرا دەکات کە لەکەمپەکانى هەرێم ماونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینویەتى (23ى نیسانى 2021) ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ڕایگەیاند، "39 هەزار خێزانى ئاوارە هێشتا لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستاندان و کێشەى ئەمنیى هۆکارى نەگەڕانەوەیانە بۆ شوێنەکانیان."

 

هاوکات لەبارەى ئاوارە گەڕاوەکانیش بۆ ناوچە ڕەسەنەکانى خۆیان،  عەلى عەباس جەهانگیر، بەڕێوەبەرى گشتى لەوەزارەتى کۆچ و کۆچبەران لەڕاگەیەنر اوێکدا کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاند، بەفەرمانى وەزیرى کۆچ و کۆچبەران ژمارەیەکى ترى ئاوارەکان لەکەمپى جەدعەى پێنجەمەوە ئامادە کراون بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کە نزیکەى 85 خێزان دەبن و بەوەش ژمارەى ئاوارە گەڕاوەکان بۆ ناوچەکانیان لە پارێزگاى نەینەوا لەم ماوەیەدا دەگاتە 415 خێزان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گەڕانەوە خێزانە ئاوارەکان دواى تەواو کردنى ڕێوشوێنە ئەمنیەکان بوو بەهەهامەنگى لەگەڵ هێزە ئەمنیى و حکومییە خۆجێییەکان و گەڕانەوەشیان بەردەوامە.