گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەکە

ئەگەر شەوی ڕابردوو فڕۆکەکەی باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق دوانەکەوتایە چی دەبوو؟

2021.04.23 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر شەوی ڕابردوو فڕۆکەکەی باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق دوانەکەوتایە چی دەبوو؟

ناس کورد-

باڵیوزى بەریتانیا لەعێراق ڕایگەیاند، دواى کەوتنە خوارەوەى موشەکەکانی شەوی ڕابردوو لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەکە نیشتووەتەوە، دەشڵێت، هەندێکجار کەمێکیش دوابکەویت شتێکی باشە تا لە ڕووداوەی لەوشێوەیە بەدووربیت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەتوێتێکدا ستێڤن هێکی باڵیوزى بەریتانیا لەعێراق (23ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە،" شەوی ڕابردوو دوای کوتنەخوارەوەی موشەکەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا فڕۆکەکەم لە فڕۆکەخانەکە نیشتەوە، ئەوە کارێکى باشە کەمێکیش دوابکەویت بۆ ئەوەى بە دووربیت لە ڕووداوى کەوتنە خوارەوەى موشەکێک لەفڕۆکەخانەکە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " عێراقییەکان شایستەى ژیان و گەشتى ئارامن، بەڵام عێراق ئۆقرەیى بەخۆیەوە نابینێت و ئاوەدان نابێتەوە تاوەکو گروپە چەکدارەکان لەدەرەوەى یاسا بەردەوام بن لەکردەوەکانیان و ترس و تۆقاندن بڵاوبکەونەوە و وێرانکارى ئەنجامبدەن." 

 

شەوى ڕابردوو، خانەى میدیاى جەنگى بڵاوى کردەوە، 3 موشەک لەکۆى 8 موشەکى وەشێنراو لەدەورووبەرى فڕۆکەخانەى بەغداى نێودەوڵەتى کەوتوونەتە خوارەوە، یەکەمیان لەنزیک زیندیخانەى کەرخ و دووەمیان لەنزیک ئەکادیمیاى دەزگاى دژە تیرۆر و سێەمیشیان لەنزیک بارەگاى فەوجێکى دەستوەردانى خێراى سەر بەوەزارەتى ناوخۆى عێراق.