گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانی چ وڵاتێک دەکات؟

یەکەم گەشتیی دەرەوەی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیەنرا

2021.04.23 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم گەشتیی دەرەوەی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لە یەکەم گەشتی دەرەوەیدا سەردانی بەریتانیا و بەلجیکا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمەریکا (هەینی 23ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو (6) سەرۆک بایدن، یەکەمین گەشتی دەرەوەی ولات وەک سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجامدەدات و سەردانی بەڕیتانیا و بەلجیکا دەکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجی جۆ بایدن لە گەشتەکە ئەوەیە کە پابەندبوونی ئەمەریکا بە گێڕانەوەی هاوپەیمانێتییەکانمان و دووبارە چالاککردنەوەی پەیوەندییەکان و کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان نیشان بدات."