گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کوتانی منداڵان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستپێدەکات

2021.04.23 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
کوتانی منداڵان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستپێدەکات

ناس کورد- 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى لەهەواڵێکیدا ئەوەى ئاشکرا کرد، بەپێى پلانێکى حکومەتی بەڕیتانیا لەمانگى ئەیلولى داهاتووەوە دەستدەکات بە کوتانى منداڵى خوار تەمەنى 12 ساڵ بەڤاکسینى دژە کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە (هەینى 23ى نیسانى 2021) بڵاویکردەوە، بەپێى بەڵگەنامەیەک کە دزەى پێکراوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کاتێک دواى کۆتاییهاتنى پشووى هاوین منداڵەکان بۆ قوتابخانەکانیان دەگەڕێنەوە یەکەم گوژمەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان لێدەدرێت و پلانێکیش هەیە بۆ ئەوەى هەموو هاووڵاتیەکى بەریتانیى کە تەمەنیان لەسەرووى 50 ساڵانەوەیە لەوەرزى پایزدا کە مەترسى سەرهەڵدانى نەوەیەکى نوێترى ڤایرۆسەکە دەکرێت ڤاکسنییان پێبدرێت.

 

ئەوەش هاتووە ئەگەر هاتوو ئەم هاوینە کەمکردنەوەى ڕێوشوێنەکانى داخستن ببێتە هۆى زیادبوونى توشبوون بەپەتاکە ئەوا حکومەت پلانى فریاگوزارى خێرایى هەیە و لەخراپترین سیناریۆشدا لە مانگى تەمموزى داهاتووەوە دەستدەکرێت بە کوتانى ئەو منداڵانەى کە تەمەنییان لەخوار 5 ساڵیەوەیە.