گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییه‌ك له‌ قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌: ئەم کەسانە سزا دەدرێن

2021.04.23 - 18:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییه‌ك له‌ قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌: ئەم کەسانە سزا دەدرێن

ناس کورد- 

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت یان به‌دانه‌پۆشراوی بگوازرێته‌وه‌ لیژنه‌كان شوێنه‌كه‌ و شۆفێره‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (هەینی 23ی نیسانی 2021) ڕایگه‌یاند، " پێشتر له‌رێگه‌ی سه‌ردانی لیژنه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ دوكان، ماركێت، كۆگا و كارگه‌كانی ئاو، ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو‌ له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت یان له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا دانه‌پۆشراو بێت قائیمقامیه‌تی سلێمانی  شوێنه‌كه و شۆفێره‌كه‌ش‌  رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته‌ ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان، له ‌بری كلۆر ‌ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌به‌كان به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، ئۆزۆنه‌كه‌ شی ده‌بێته‌وه‌ بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2)  به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات"." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوی ناو ده‌به‌كه‌‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردوه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو به‌دانه‌پۆشراوی ده‌گوازنه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات و ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر دابنێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی هەبونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره‌ مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه‌ بکەن.