گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەکەکە لەبارەى هێرشەکانى تورکیاوە داوایەک ئاڕاستەى کوردستان و عێراق دەکات

2019.06.09 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
پەکەکە لەبارەى هێرشەکانى تورکیاوە داوایەک ئاڕاستەى کوردستان و عێراق دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد _ کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان ناسراو بە (کەجەکە) لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر قەندیل ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و داواى هەڵوێست لە عێراق و هەرێم دەکات. . کەجەکە کە بەباڵى سیاسى پەکەکە ناسراوە، لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سوپای تورکیا لەدژی ناوچەی برادۆست دەستی بە هێرشێکی نوێی داگیرکەری کردووە، هێرشەکان لەکاتێکدابوون سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەڵبژێردراوە و سەرۆککۆمارى عێراق لەتورکیا بووە ئەوەش وەکو پەیامێک بۆ ئەوان وەسفدەکات، دەڵێت "هەردوو لایەن دەکەونە داواى پلانى تورکیا، چونکە لەڕاستیدا هێرشەکە بۆ سەر کوردستانە نەک پەکەکە". . کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی  کەجەکە، ڕەخنە لە بێدەنگى هێزە کوردییەکان دەگرێت بەرامبەر ئەو هێرشەى تورکیا کە لە بەعشیقەوە تا برادۆستى گرتووەتەوە دەڵێت:"بانگەوازی ئێمە بۆ هێزە کوردستانییەکانی هەموو پارچەکان و هێزە دیموکراتییەکان ئەوەیە، هەڵوێست بنوێنن و دژایەتیی داگیرکەر بکەن". . هاوکات کەجەکە داوایەکیش ئاڕاستەى گەلى کورد دەکات، دەڵێت: "گەلەکەمان دەبێت لە چاوەڕوانی ئەو هێزە سیاسییانەدا نەبێت، کە بەدوای بەرژوەندییە بچوکەکانیانەوەن و پێویستە گەلەکەمان هەڵوێستیان هەبێت". . ڕۆژى 27ى ئایارى 2019 تورکیا "ئۆپراسیۆنى چنگ"ى بۆ سەر چیاى برادۆست ڕاگەیاند و بەگوێرەى ڕاگەیاندنى (پەکەکە و تورکیا) بێت، چەندین سەرباز و گەریلا لەنێوانیان کوژراوون. .