گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

زیانەكانی بێ بارانی لە گەرمیان ڕاگەیەنرا

2021.04.23 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
زیانەكانی بێ بارانی لە گەرمیان ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى گەرمیان زیانەکانى بێ بارانى لەسنورەکە ئاشکرا کرد و بۆ چارەسەرکردنى وشکەساڵى راپۆرتى خۆیان ئاراستەى وەزارەتى کشتوکاڵ کردوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شادیە حسێن، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان (23ى نیسانى 2021) رایگەیاند "بەھۆی کەمی رێژەی باران بارین لەسنوری ئیدارەی گەرمیان سەد و شەست ھەزار دۆنم زەوی لەگەرمیان توشی زیان بوە".

 

وتیشی، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان611  ھەزار سەر مەڕ و 136 هەزار بزن و١٠ 10هەزار ڕەشەوڵاخ و دوو ھەزار گامێش مان ھەیە کەمی باران بارین کاریگەری راستەوخۆی ھەبوە لەسەریان.

 

رونیشیکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی وشکەساڵی راپۆرتی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو کردوە و داوایان کردوە کەپێویستە بۆ گەرمیان بودجەی تایبەت دابنرێت.

 

هەروەها داواشى کردوە بۆ وەرزی دووەمی چاندن بنەتۆ بۆ ئەو جوتیارانە دابین بکرێ کەبەھۆی وشکەساڵییەوە زەرەرمەندبوون.