گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەشە خۆراکی دووەم لە مانگی ڕەمەزاندا بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت 

2021.04.23 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
بەشە خۆراکی دووەم لە مانگی ڕەمەزاندا بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت 

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، عەمبارەکانی تایبەت بە وەزارەتەکەیان گوژمەی یەکەمی زەیتی چێشتلێنانیان پێ گەیشتووە لەجۆری ( ئاڵتوسا) کە لەلایەن کۆمپانیاییەکی خۆماڵییەوە بەرهەم دەهێنرێت ئەوەش لەچوارچێوەی گرێبەستەکانی دابینکردنی بابەتەکانی فۆرمی خۆراکی هاوڵاتیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قاسم حمود مەنسور، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانیی گشتی لەوەزارەتی بازرگانیی عێراق (23ی نیسانی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد" گوژمەی یەکەمی زەیتی چێشتلێنان لەجۆری ئاڵتوسا گەیشتووەتە عەمبارەکانی کۆمپانیاکە بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا".

 

وتیشی "بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی خۆماڵی، گرێبستمان لەگەڵ کۆمپانیای (ئیتحاد و مەحمود) کردووە بۆ دابینکردنی بابەتەکانی بەشە خۆراکی نێو فۆرمی خۆراکی هاوڵاتیان".

 

مەنسور، جەختیلەوەشکردەوە "کارمەندانی کۆمپانیاکەیان بەردەوامن لە ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی بابەتی شەکر و زەیت بۆ گوژمەی دووەمی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان کەبڕیارە لەمانگی ڕەمەزاندا دابەش بکرێت".