گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حیكمە: یەك گومان ماوە لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

2021.04.23 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
حیكمە: یەك گومان ماوە لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند سەرجەم ئامادەكارییە یاساییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 ئۆكتۆبەر بەباشی بەڕێوەدەچن، بەڵام هێشتا هەر نیگەرانی و گومان هەیە لە ئەنجامدانی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن فەدعەم ئەلجەنابی لە مێزگردێكی كڵەب هاوس كە "ناس كورد" بەشداری تێداكردووە (23 نیسانی 2021) رایگەیاند، پێداویستییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە پەرلەمان و دەسەڵاتی جێبەجێكردن تەواون و لەم میانەیەدا یاسای هەڵبژاردن و یاسای دادگای فیدراڵی و بریار و مەرسومی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تەواوكراون.

 

فەدعەم ئاماژەی بەوەكرد سەرباری ئامادەكارییەكان گومان و نیگەرانی گەورە لەبارەی دۆخی ئەمنییە ئاخۆ ڕێگا دەدات بەسازكردنی هەڵبژاردن لە 10 ئۆكتۆبەری 2021 یان نا، وتیشی "زۆربەی هێزە سیاسییەكان بەم هۆیەوە گومانیان هەیە".

 

بڕیارە لە 10 ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتی لەعێراق بەرێوەبچێت و تا ئێستا زیاتر لە 250 حیزب خۆیان تۆماركردووە، نزیكەی 60 حیزبیتر داوایان پێشكەش كردووە بۆ مۆڵەت وەرگرتن و لەدوا پێشهاتیشدا حیزبەكانی پاش خۆپیشاندانی تشرینی 2019 لە كۆنگرەیەكدا لە بابل بڕیاریاندا یەكلاییكردنەوەی بژاردەكانی بایكۆت یان بەشداریكردن دوابخەن بۆ مانگێك بەر لەئەنجامدانی هەڵبژاردن و لە ئێستا ڕێوشوێنەكانی بەشداریكردن جێبەجێ بكەن.