گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 دڵنیاییەک لە تەندروستیەوە لەبارەى سەلامەتى ڤاکسینەکان 

2021.04.23 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
 دڵنیاییەک لە تەندروستیەوە لەبارەى سەلامەتى ڤاکسینەکان 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەراورد بەرۆژانی رابردوو خواستی هاوڵاتیان لەسەر کۆتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەزیادبووندایە، بەڵام تائێستا ئەو ڕێژەیە لە ئاستی بەرخوازی ئێمەدا نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە (23ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاند "ڕێژەی ئەو هاوڵاتیانەی کە خواستی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان هەیە ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە، بەڵام تائێستا ڕێژەکە نەگەیشتووەتە ئاستی بەرخوازی ئێمە".  

 

بەدر،جەختیکردەوە "هەموو ڤاکسینەکان لەعێراق سەلامەتن و تائێستا هیچ کێشەیەکی تەندروستی بۆ ئەو کەسانە دروست نەکردووە کە لە خۆیانیان داوە لەعێراق و پارێزگاکانیی هەرێمی کوردستانیش".

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق داواشی لە هاوڵاتیان کرد ناویان لەو پێگە ئەلکترۆنییە تۆمار بکەن کە وەزارەتەکە تەرخانیکردووە بۆ ناونوسینی ئەو هاوڵاتیانەی کەخوازیاری وەرگرتنی ڤاکسینەکەن. 

 

وتیشی"ئامادەکاری پێشوەختە کراوە بۆ ئەو کەسانەی کەخۆیان کوتیوە بۆ ئەوەی لەکات و ساتی دیاریکراودا پێکوتەی دووەم لەخۆیان بدەن".