گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕوداوێکى سەختى هاتووچۆ لە تونێلى پیرمام قوربانى لێکەوتەوە (وێنە)

2021.04.23 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوداوێکى سەختى هاتووچۆ لە تونێلى پیرمام قوربانى لێکەوتەوە (وێنە)

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر لەبارەى رووداوێکى سەختى هاتووچۆوە لەتونێلى پیرمام ئاماژەى بەوە کرد "بەهۆى تیژڕەوییەوە شۆفێرێک گیانى لەدەستدا".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجى، وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر (23ى نیسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد"کاتژمێر11ی ئەمشەو لەدەروازەی تونێلی پیرمام، لەسایدی هاتن بەرەو ناو شاری هەولێر ئوتومبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا لەپاش دەرچونی لەشەقام چەند تەقلەیەکی لێدا ئینجا وەستا".

 

وتیشى، لەبەر ئەوەی شوفێرەکەی خۆی نەبەستابۆوە بەپشتێنەی دڵنیایی، بۆیە بەداخەوە هەر لەگەڵ یەکەم تەقلەلێدان شوفێرەکە بەهێزێکی زۆرەوە لەئوتومبێلەکەی هاتەدەرەوە بەر زەوی کەوت و گیانی لەدەستدا، زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.

 

لەبارەى گرنگى بەستنى پشتێنى سەلامەتى حاجى رونیکردەوە، گرنگی پشتێنە لەو ساتەیە کەکۆنتڕۆل لەدەستدەدەیت، بۆیە ئەگەر پێشتر خۆت نەبەستابێتەوە ناتوانیت ئیتر بیبەستیت.