گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کەشناسێک راستى ئەو شەپۆلە سەرمایە ئاشکرا دەکات کە روودەکاتە ناوچەکە

2021.04.23 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسێک راستى ئەو شەپۆلە سەرمایە ئاشکرا دەکات کە روودەکاتە ناوچەکە

ناس کورد-

کەشناسێکی دیاری عێراقی هەموو ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆخستەوە کە گوایە شەپۆلێکی سەرما بەم نزیکانە ڕوو لەعێراق و ناوچەکە دەکات و ڕایگەیاند، ئەگەری دابارینێکی کەم و سنوردار هاوشان لەگەڵ دابەزینی دوو پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەئارادایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتییە، کەشناسی دیاری عێراق ( 23ی نیسانی 2021) لەڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد "لە ماوەی  دوو ڕۆژی داهاتوودا با پارێزگاری لە ئاراستەی خۆی دەکات کە لەئێستادا بەرەو باکوریی ڕۆژئاوایە، هاوکات پێشبینی دەکەین پلەکانی گەرما لەنێوان دوو بۆ سێ پلەدا بێنەخوارەوە، بەڵام دواتر بەرزدەبنەوە".

 

ئەو کەشناسە عێراقییە ڕەتیشکردەوە هیچ شەپۆلێکی سەرما لەماوەی داهاتوودا ڕوو لە عێراق و ناوچەکە بکات و هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەو بارەیەوە بڵاوکرابوونەوە بەدرۆخستەوە.  

 

عەتییە باسیلەوەشکرد "وێنەی مانگە دەستکردەکان ئەوەیان نیشانداوە کە ئاسمانی عێراق پڕە لە هەوری بەرز و قەبارە جیاواز، بۆیە پێشبینی دەکەین کەشی ئەمڕۆ( هەینی) و سبەی نیمچە هەور بێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستاندا".