گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى هەرێم لەبارەى زیندانیانى بادینانەوە وەڵامى هیومان ڕایتس ووەتچ دەداتەوە

2021.04.23 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم لەبارەى زیندانیانى بادینانەوە وەڵامى هیومان ڕایتس ووەتچ دەداتەوە

ناس کورد-

ڕێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان وەڵامى راپۆرتێکى ڕێکخراوى هیومان ڕایتس ووەتچ دەداتەوە کە رەخنەى لە شێوەى دادگایکردنى ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانى بادینان گرتبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیندار زێبارى، ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان (23ى نیسانى 2021) لە وەڵامی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ووەتچ رایگەیاند،حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی.

 

هاوکات راپۆرتەکەى ئەو ڕێکخراوەى بە تۆمەتى ناڕەوا ناوبرد.

 

 بەگوێرەى راگەیەندراوێکى ڕێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، د.دیندار زێباری وتوویەتى : دادگا سەربەخۆیە لە حکومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها، حکومەتی ھەرێم دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات. هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن. ئەم ڕاگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەم زانیاریانە ڕاستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوە.`

 

لە راگەیەندراوەکەدا لەسەر زانیارى زێبارى رونکراوەتەوە، کە ئەو زیندانیانە `وەک تۆمەتبار، لەناو هۆڵی دادگا لە لایەن پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە. ئەوان چاوییان بە پارێزەرکانیان  کەوتووە لەکاتی ڕاگرتنیاندا. گرنگە بزاندرێ کە بڕیاری دادگا پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەوانی تۆمەتبارانەوە نەبووە.`

 

جەختیشى کردۆتەوە، دادگاییکردنەکان لەلایەن نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان و پەرلەمانی کوردستان و میدیاکانەوە چاودێری دەکران.

 

 ڕێکخراوی هیومان ڕایس ۆوچ (22ی نیسانی 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوى کردەوە، لە 16ى شوباتی ٢٠٢١، دادگایەکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پرۆسەیەکی پڕ لە کەموکورتیدا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سێ ڕۆژنامەوان و دوو ‌‌‌چالاکواندا سەپاند. بەرپرسان هێشتا دوو کەسی تریان لە زیندان ئازاد نەکردووە سەرەڕای بڕیاری دادگا لە نەبوونی بەڵگەی تەواو بۆ دادگایکردنیان. هیومان ڕایتس ۆوچ لەم کاتەدا تۆێژینەوەکەی لەسەر دادگایکردنەکان بڵاودەکاتەوە لەبەرئەوەی ئەگەری زۆر هەیە لە دەرکردنی بڕیاری پێداچوونەوەی کەیسەکان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە.