گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نێچیرڤان بارزانی بۆ کەناڵێکى عێراقى: چیدى گەنجان دروشمى بێ ناوەڕۆک لە سیاسیەکان قبوڵ ناکەن 

2021.04.23 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی بۆ کەناڵێکى عێراقى: چیدى گەنجان دروشمى بێ ناوەڕۆک لە سیاسیەکان قبوڵ ناکەن 

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوانەی دەڵێین ماددەی  140  مردووە یان کۆتایی پێهاتووە بەهەڵەداچوون، ئەو ماددەیە چارەسەری هەموو کێشەکان دەکات، جەختیشی کردەوە "یاسای  نەوت و غاز تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ کەرکوک". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان (23ی نیسانی 2021) لە میانەی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی" شەرقییە"ی عێراقیدا وتی "بەهێزکردنی چەمکی هاووڵاتیبون لەعێراقدا زۆر گرنگە و کلیلی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانە، ئەرکی هەموو لایەکە لەم قۆناغەدا ئەو چەمکە بەرز ڕاگرن و بەهێزی بکەن بۆ ئەوەی ببێت بە دەرخەری ئەوەی کە عێراق موڵکی هەموو پێکهاتەکانە".

 

بارزانی وتیشی "کێشەی کەرکوک دوو ڕووی هەیە، یەکەمیان سامانی سروشتییە، ئەگەر یاسای نەوت و غاز هەبێت هەموو  پێکهاتەکان هەست بە ئاسوودەیی دەکەن، دووەمیان کێشەی خاکە، داننەنان بە مافی کورد لەو خاکە لەلایەن عێراقەوە هەڵەیەکی گەورە و نادروستە".

 

بارزانی جەختیلەوەشکردەوە "جێبەجێکردنی مادەی 140 بەسە بۆ داخستن و کۆتایی هێنان بە پرسی ناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا".  

 

 وتیشی "بنەمای کێشەکان لەعێراق شێوەی بیرکردنەوەیە، مانای دیموکراسی تەنها ئەوە نییە چوار ساڵ هەڵبژاردن بکەین".  

 

بارزانی ئەوەشی وت "ئەو نەوەیەی کە ئێستا لەعێراق هەیە زۆر جیاوازترە لەگەڵ ئەو نەوەیەی کە پێش 10 ساڵ هەبوو، گەنجانی  ئێستا دروشمی بێبەها و پروپووچ و بێ ناوەڕۆک لەسیاسییەکان چیدی قبوڵ ناکەن".