ناس کورد-
ڕۆژنامەيەكى ئەمريكى ئاشكرايكرد، گومان هەيە ڕوسيا بە چەكى "شەپۆلى ئاڕاستەكراو" هێرشى كردبێتە سەر سەربازانى ئەمريكا لە سوريا و ئەو سەربازانە تووشى نەخۆشيەكى وەك ئەنفلۆنزا بوون و ئەوەش جارێكى تر دووبارە بووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى پۆلەتيكۆى ئەمريكى (22ى نيسانى 2021) لە زارى چەند بەپرسێكى پێشووى ئاسايشى نيشتمانیى ئەمريكا بڵاويكردووەتەوە، وەزارەتى بەرگریى ئەمەریکا "پنتاگۆن" ماوەى ساڵێكە لێكۆڵينەوە لە ئەگەرى هێرشى ڕوسيا بۆ سەر سەربازانى ئەمريكا لە سوريا دەكات، ئەويش لە ڕێگەى "شەپۆلى ئاڕاستەكراو"ەوە.
ئەوەش هاتووە، دوو گروپ لە ياسادانەرانى ئەمريكا لە ڕاپۆرتەكان ئاگاداركراونەتەوە و گفتوگۆيان لەگەڵدا كراوە و باسى وردەكارى لێكۆڵينەوەكانيان لەگەڵدا كراوە، ئەويش لەسەرەتاى ئەمساڵدا.
بەپێى ڕاپۆرتەكە، ڕووداوەكە لە ساڵى 2020 لە سوريا ڕوويداوە و سەربازانى ئەمريكا تووشى نەخۆشيەكى سەيرى وەك "ئەنفلۆنزا" بوون، هەروەها ژمارەيەك سەربازى تريش هەمان نيشانەيان هەبووە.
بەپێى ڕاپۆرتەكە، تائێستا نازانرێت ئەو هێرشە تا چەند زيانى لە سەربازانى ئەمريكا داوە ومەترسييەكەى چەندە، بەرپرسێكى پنتاگۆنيش ڕەتيكردووەتەوە ئاگادارى هێرشێكى لەو جۆرەبن، تائێستاش ديار نييە چەند سەرباز بەر هێرشەكە كەوتوون.