گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى ئەو مادانەى بودجە ئاشکراکرا کە حکومەت تانەیان لێدەدات

2021.04.22 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى ئەو مادانەى بودجە ئاشکراکرا کە حکومەت تانەیان لێدەدات

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 10 مادەى پڕۆژەى بودجە لەلایەن حکومەتەوە تانەیان لێدەدرێت لە دادگاى فیدراڵى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح بە رۆژنامەى "مەدا" ى عێراقى راگەیاندووە، پەرلەمان هەندێ گۆڕانکاریی لە یاساى بودجەدا کردووە کە حکومەت کۆت و بەند دەکات لەناویاندا زیادکردنى خەرجی و کورتهێنان.

 

وتیشى "زیادکردنى هەندێ مادە لەلایەن پەرلەمانەوە دەستوەردانە و مافى حکومەتە تانە بدات لەو گۆڕانکارییانە".

 

مەزهەر محەمەد ساڵح باسى لەوەشکرد، ئەو مادانەى تانەیان لێدەدرێت زیاترن لە ١٠ مادە، بڕیاردان لەبارەى دەستورى بوونى گۆڕانکارییەکان لەدەسەڵاتى دادگادایە.

 

پێشتر ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى راسپارد تانە لەهەندێ مادەى یاساى بودجە بدات، دواى ئەوەى وەزارەتى دارایی یاساکەى خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.  

 

حەسەن خەلاتى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى عێراقیون ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، یاساى بودجە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تانەدان لە مادەیەک یان چەند مادەیەک کاریگەرى ناکات لەسەرى و بەجێبەجێکراوى دەمێنێتەوە تا دەرچوونى بڕیارى دادگاى فیدراڵى.  

  

وتیشى "حکومەت مافى هەیە تانە بدات لەهەر مادەیەک، ئەگەر پەرلەمان دەسەڵاتەکانى تێپەڕاندبێت، هەروەها پەرلەمان مافى کەمکردنەوەى ژمارەکانى هەیە نەک زیادکردنى".  

  

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، تانەى پێشبینیکراو پەیوەست دەبێت بە قەرزى تایبەت بە کارەبا، کە کارێکى پێویستە و پەرلەمان لاینەبردووە، بەڵام بڕەکەى کەمکراوەتەوە.