گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ناسا چی کردووە

ناسا بەدەسهێنانی دەستکەوتێکی گەورە بۆ ژیانکردن لەسەر مەریخ ڕادەگەیەنێت

2021.04.22 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
ناسا بەدەسهێنانی دەستکەوتێکی گەورە بۆ ژیانکردن لەسەر مەریخ ڕادەگەیەنێت

ناس کورد- 

دەزگاى ناساى ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە دەستکەوتێکى نوێیدا لەسەر مەریخ توانراوە دوانەئۆکسیدى کاربۆن لەبەرگەهەواى هەسارەى سووردا بگۆڕن بۆ ئۆکسیدێکى پاک کە هەڵبمژرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسا (پێنجشەممە 22ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " دەرکردنى ئۆکسجین لەهەواى مەریخدا ڕووداوێکى بێوینەیە سێشەممەى ڕابردوو لەڕێگەى ئامێرێکى ئەزموونیەوە کراوە کە بەستراوە بە کەشتیى (بيرسيفيرانس) کە 18 مانگى شوباتى ڕابردوو چووەتە سەر مەریخ و وابڕیارە 7 مانگى پێبچێت.

 

ناسا دەشڵێت، نزیکەى 5 گرام لەئۆکسجین بەرهەمهێنراوە کە بۆ هەناسەدانى گەشتیارێکى ئاسمانى بۆ ماوەى 10 خولەک کەڵکى دەبێت.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، گەرچى ئەو هەنگاوە زۆر سەرەتایە، بەڵام یەکەمین دەستکەوتە بۆ ئەزمونکردنى دەرکردنى مادەیەکى سروشتى لەهەسارەیەکى ترەوە بۆ ئەوەى مرۆڤ بتوانێت ڕاستەوخۆ بەکارى بهێنێت.

 

لاى خۆشیەوە ترۆدى کۆرتیس، بەرپرسى بەشى تەکنەلۆژیا لەناسا ڕایگەیاندووە، ئەو کەشتیە ئاسمانیە کە ناوى مۆکسە و چووەتە سەر مەریخ یەکەم بەرهەمهێنانى ئۆکجسین نابێت لەجیهاندا لەئایندەشدا هەڵدەستێت بەچەند چالاکیەکى تر بۆ ئەوەى یارمەتیدەربێت ژیان لەسەر هەسارەکانى تر دەستپێبکات.

 

بەپێى ناسا، پرسى بەدەستخستنى ئۆکسجین بۆ گەشتیارانى ئاسمانى بۆ سەر مەریخ زۆر گرنگە، ئەوەش وەکو سەرچاوەیەکى بەردەوامی بوونى هەوا بۆ ئەوەى هەڵبمژرێت، هەروەها پێویستیەکیشە بۆ سوتەمەنیى ئەو کەشتیانەى کە گەشتیاران دەبەنە بۆشاییەکانى ئاسمان و دەیانگەڕێننەوە.

 

ناسا دەشڵێت، نیشتنەوەى 4 گەشتیارى ئاسمانى لەسەر ڕووى مەریخ پێویستى بەنزیکەى 7 تۆنى مەترى لەسوتەمەنى هەیە بۆ کەشتیەکە و هەروەها 25 تۆنى مەتریش بەئۆکسجین هەیە.