گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بايدن هۆشدارى لە گۆڕانكاریى كەشوهەوا دەدات: هێشتا دەرفەت ماوە

2021.04.22 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
بايدن هۆشدارى لە گۆڕانكاریى كەشوهەوا دەدات: هێشتا دەرفەت ماوە

ناس کورد-

سەرۆكى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا هۆشدارى لە گۆڕانكاریى كەشوهەواى جيهان دەدات و داواش دەكات، گەرمبوونى هەسارەى زەوى پشتگوێ نەخرێت پێش ئەوەى كات لەدەست بچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆ بايدن سەرۆكى، ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا (22ى نيسانى 2021) لە وتەيەكدا لەكاتى كردنەوەى چالاكيەكانى لوتكەى كەش و هەواى جيهانى وتى، دەرفەتێكى ئابوريى گەورە لە هەوڵەكانى بەرەنگاربونەوەى گۆڕانكارى كەش و هەوا هەيە، ئەوەش لەپێناو بنيادنانى ئابورييەكى گەشەسەندوو و بەردەوام.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، دەتواندرێت مليۆنان هەلى كار بڕەخسێندرێت لە ڕێگەى بنيادنانى تەكنەلۆژياى پاك كە بتوانرێت ئەمڕۆ ياخود سبەى بەكاربهێنرێت، ئاماژەكان ڕوونن و ناتوانرێت كەلەڕەقى لە زانستدا بكرێت.

 

بايدن لە بەشێكى ترى قسەكانيدا پێشنيازى وەبەرهێنانى گەورەى لە ژێرخان كرد بۆ سودوەرگرتن لە دەرفەتى گۆڕانكارى كەشوهەوا و جەختيلەوەشكردەوە، چاوەڕوان نابن و دەستبەكار دەبن، داواشى كرد بكەونە پێشبڕكێ و بەسەر ئەو كێشەيەدا كە پەيوەندى بە مان و نەمانەوە هەيە زاڵ ببن.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، "ئەو دەيەيەى ئێستا تێيداين يەكلاكەرەوە و هێشتا 9 ساڵ لەبەردەستدايە بۆ ڕێگەگرتن لە قەتيسبوونى گەرما و بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانكارى كەشوهەوا."