گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى چوار مەرجى بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک راگەیاند

2021.04.22 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى چوار مەرجى بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک راگەیاند

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی پارتى چوار مەرجى حزبەکەى ئاشکراکرد بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک جەختیکردەوە پێش ئاساییکردنەوەى دۆخى شارەکە ئامادەنین گفتوگۆ لەسەر هیچ بابەتێک بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى فەرمى پارتى، کەمال کەرکوکى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاندووە، پارتى ژمارەیەك مەرجی هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکوک کە بریتین لە دوورخستنەوەی هێزە سەربازی و میلیشیایییەکان  و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ دەوروبەری شار بۆ پاراستنی لە هەر هەڕەشەیەك، تەسلیمکردنی دۆسیەی ئەمنیی ناوشار بە پۆلیسی شارەکە کە لە پێکهاتە جیاجیاکان پێک دێت.

 

وتیشى مەرجەکانى دیکە بریتین لە گەڕانەوەی پارتی بۆ بارەگاکانی خۆی بە شێوەیەکی ئازاد و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، گەڕاندنەوەی پۆستە ئیدارییەکانی کورد و دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی نوێی کورد بۆ شارەکە.

 

کەمال کەرکوکی باسى لەوەشکرد، ڕاکان جبوری پارێزگارى کەرکوک زۆر جار داوای کردووە لەگەڵ پارتی دابنیشێت و کاریان لەگەڵدا بکات، "بەڵام ئێمە داواکەیمان ڕەت کردووەتەوە. ئێمە ئامادە نین گفتوگۆ لەسەر هیچ بابەتێك بکەین بەر لە ئاساییکردنەوە بارودۆخی کەرکووک".

 

سەبارەت بە یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق، کەمال کەرکوکی ئاماژەی بەوە دا ئەو یاسایە وەك ئەوە وایە کە "لە دژی کورد لە شاری کەرکووک دانرابێت، چونکە جیاوازییەکی گەورە دەبینرێت لە ژمارەی دەنگ بۆ یەك کورسی لە ناوچە کوردنشینەکان بە بەراورد لەگەڵ ناوچە عەرەبنشینەکان".