گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی ’’مەترسیی ئەو ڤاکسینانەی لە عێراق هەن’’ هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

2021.04.22 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ’’مەترسیی ئەو ڤاکسینانەی لە عێراق هەن’’ هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

ناس کورد- 

ليژنەى تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق سەبارەت بەو هاووڵاتيانەى ڤاكسينى دژە كۆرۆنايان وەرگرتووە جەخت لەوە دەكاتەوە، تائێستا هيچ كەسێك نيشانەى مەترسيدارى تێدا دەرنەكەوتووە بەهۆى ڤاكسينەكەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەواد موسەى، ئەندامى ليژنەى تەندروستیى پەرلەمانى عێراق (22ى نيسانى 2021) لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا وتى، سەرجەم ئەو ڤاكسينانەى لە عێراقدا هەن چينى، ئەمريكى و بەريتانين، تائێستا هيچ حاڵەتێكى گيان لەدەستدان ياخود نيشانەى مەترسيدار لە هيچ كەسێكدا لەوانەى ڤاكسينيان وەرگرتووە تۆمار نەكراوە.

 

بەپێى قسەكانى موسەوى، تائێستا ڤاكسينەكان پارێزراون، بەڵام ترس لەلاى هاووڵاتيان هەيە لە وەرگرتنيان، ئەو ترسەش مێژووييە لە هەر ڤاكسينێك هەبووە پێشتر، بەڵام ترسەكە بە گوێرەى كات كەمدەكەبێتەوە.

 

موسەوى داواش لە وەزارەتى تەندروستى دەكات، هاووڵاتيان هۆشيار بكاتەوە لە گرنگى وەرگرتنى ڤاكسينى كۆرۆنا لە ئێستادا.