گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجە مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی بەغدا دەکات

2021.04.22 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجە مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی بەغدا دەکات

ناس کورد- 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و ڕایگەیاند، داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان، تایبەت بە یاسای بودجەی گشتیی جێبەجێ بکات و بەشە بودجەی هەرێم لە ئایندەیەکی نزیکدا بنێرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە کە (پێنجشەممە 22ی نیسانی 2021) ئەنجامدرا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر هەولێری کرد و پشتگیریی هاوپەیمانانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت و کۆتاییان بێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا هەروەها، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی کرایەوە .

 

ئەوەش هاتووە، باڵیۆزی بەریتانیا، ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێم دەربڕی.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سوپاسی پشتگیریی هەڵوێستی بەریتانیا و هاوپەیمانانی کرد و داوای کرد، حکومەتی فیدراڵی، پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان، تایبەت بە یاسای بودجەی گشتیی، جێبەجێ بکات و بەشە بودجەی هەرێم، لە ئایندەیەکی نزیکدا بنێرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.