گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانى عێراق بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى نێوان هەرێم و فیدراڵ لەبارەى بودجە دەکات 

2021.04.22 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى عێراق بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى نێوان هەرێم و فیدراڵ لەبارەى بودجە دەکات 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکومەت دەیەوێت تانە لەبودجەکە بدات و بۆ ئەوەش پاساوى نیە، لەبارەى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغداشەوە دەڵێت، چاودێرى پابەندبوونى هەردوولا دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەدنان زورفى، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (22ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، وەکو لیژنەیەکەیان لەگەڵ حکومەتدا ڕێککەوتوون لەسەر تەواوى ئەوەى کە لەبودجەکەدا هاتووە و هەموو ترس و دڵەڕاوکێیەکیان لابردووە لەدەنگدان بەهەندێ بڕگە و حکومەتیش پەیوەستدارە بەجێبەجێکردنى و هیچ پاساوێکى نیە بۆ تانە لێدانى و ئەگەر ئەوەش بکات بۆى هەیە پەرلەمان ڕێوشوێنى تر بگرێتە بەر.

 

لەبارەى ئەو مادانەى کە ڕەهەندى داراییان هەیە زورفى وتویەتى، هەر بڕگەیەک لەبودجەکەدا بارگرانى دارایى بۆ حکومەت زیاد بکات بەدەر لەو بڕەى کە دانراوە ئەوا مافى تانە لێدانى هەیە و لەو باوەڕشدایە دادگاى فیدڕاڵى لەسەر ئەوە بڕیار دەدات بەڵام زۆربەى مادەکانى بودجەکە لەچوارچێوەى تێچووە داراییەکان دەرنەچووە.

 

زورفى باسى لەوەش کردووە، چارەسەرە ئابوورییەکان کە لەبودجەکەدا دیاریکراون دواى بەرزبونەوەى نرخى نەوت بۆ چارەسەرکردنى کورتهێنانە نەک بۆ زیاترکردنى داهاتێکى تر بێت بۆ حکومەت.

 

لەبارەى چاودێرى کردنى جێبەجێکردنى بودجەکەشەوە، ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لەلایەن پەرلەمان و بەتایبەتى لیژنەى دارایى لەسەر خەرجى و مادەکانى تایبەت بەڕێکەوتنى نێوان هەرێم و فیدراڵ و پابەستبوونى هەردولا و گەر هاتوو حکومەتى هەرێمیش پابەند نەبێت ئەوا حکومەتى فیدراڵیش پابەستى دارایى  نابێت لەگەڵ هەرێمدا.