گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی حاجیاوا دەستگیرکران 

2021.04.22 - 15:15
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی حاجیاوا دەستگیرکران 

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لەناحیەی حاجیاوا، ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (22ی نیسانی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە حاجیاوا گەڕەکی دابان، دەرکەوت کە کەسێک لە ڕوداوەکە دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـــــــــلە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە. دەست بەجێ هێزەکانمان ڕێکاری یاساییان گرتەبەرو لەسەر ڕوداوەکە 2 کەس لەئێستادا دەستگیر کراون و بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 

پەیامنێرى "ناس کورد" (22ى نیسانى 2021) رایگەیاند "ئەو گەنجەى کە شەوى رابردوو لەناحیەى حاجیاواى سەر بە قەزاى ڕانیە درایە بەر دەستڕێژى گولە ناوى (سەرهەنگ خاڵندە) و تەمەنى 33 ساڵە و خاوەنى دوو کچە".  

 

وتیشى"دانیشتوی گەڕەکی دابانە لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە لەلای گۆڕستانی حاجیاوا دەستڕێژی گولەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە".    

 

پێشتر وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، لەناحیەى حاجیاواى سەر بە قەزاى رانیە گەنجێک درایە بەر دەستڕێژى گولە.  

  

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین (21ى نیسانى 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە گەنجێکی تەمەن ٣٣ ساڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".