کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوى کوشتنى گەنجەکەى بەردەم پڕۆژەى چاڤى لاند لە شارى سلێمانى، بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، شەوی سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزان، لەرووداوێكی شەڕكردندا لەبەردەرگای یەكەمی پڕۆژهی گهشتیاریی چاڤی لاند، گەنجێكی تەمەن (18) ساڵ بهناوی (ع،ح،ع) كوژرا، دوای رووداوهكه هێزەكانی پۆلیس سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، هەر لەسەرەتای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەڕووداوی كوشتنی گەنجەكە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و گەنجەكە بەبرینداری بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، بەڵام بهداخهوه بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە. . راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، توانراوە سێ تۆمەتبار بەناوەكانی (ن، ح،ج - ژ، ن، ح- أ،ع،ع) دەستگیر بكرێن و ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ئازادی بكرێن بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لەڕووداوەكە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە هەموو ڕێكارە یاساییەكان گیراوونەتەبەرو هەر كەسێكیش لەسەر ئەم ڕوداوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت دەستگیردەكرێت. .