گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆکاری تەقەکردن لە ماڵی پزیشکێکى دهۆک لەزارى پۆلیسەوە 

2021.04.22 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری تەقەکردن لە ماڵی پزیشکێکى دهۆک لەزارى پۆلیسەوە 

ناس کورد-

درەنگانی شەوی ڕابردوو لەکۆمەڵگای ئەڤرۆستی لەشاری دهۆک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو تەقە لەماڵی دکتۆر ڕەمەزان کۆچەر پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کوردستانی تایبەت کراو بەوتەی پۆلیسی دهۆک تەقەکردنەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (22ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکۆمەڵگای ئەڤرۆستی لەشاری دهۆک تەقە لەماڵی پزیشکێک کراوە بەناوی ڕەمەزان کۆچەر و بەهۆی تەقەکردنەکەش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە لەبەردەم ماڵەکەی.

 

وتەبێژەکەی پۆلیسی دهۆک ئەوەشی وت "تەقەکردنەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە، هەرچەندە پێشتر کێشەکە چارەسەر کراوەو لە دادگاش کۆتایی هاتووە بەڵام جارێکی دیکە کێشەکە دروستبووەتەوە و بەو هۆیەوە تەقە لە ماڵی ئەو پزیشکە کراوە".