گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەشەڕو پێکدادانێکدا لەناوچەى مەریوان دوو چەکدارى سوپاى پاسداران کوژران

2021.04.22 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
لەشەڕو پێکدادانێکدا لەناوچەى مەریوان دوو چەکدارى سوپاى پاسداران کوژران

ناس کورد-

سوپاى پاسدارانى ئێران کوژرانى دوو چەکدارى سەر بەسوپاکەى لەلایەن گروپێکى چەکدارییەوە لەناوچەى مەریوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارەگاى هەمزەى سەر بەسوپاى پاسدارانى ئێران (پێنجشەممە، 22ى نیسانى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، دوو چەکداریان لەپێکدادانێکدا لەگەڵ شانەیەکى لایەنێکى "تیرۆریست"ى نەیارى وڵاتەکەیان لەشارۆچکەى مەریوانى هاوسنور لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا کوژراون.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەر لەپێکدادانەکەشدا دوو چەکدارى شانە "تیرۆریست"یەکە کوژراون و برینداریشیان هەبووە و دواتر بەرەو ناوچە سنورییەکان هەڵهاتوون.

 

مانگى شوباتى ڕابردووش، سوپاسى پاسدارانى ئێران دەستگیرکردنى سێ کەسى ڕاگەیاند، گوایە پلانى کارى تێکدەرانەیان لەپارێزگاى ئازەربایجان لە خۆرئاواى ئەو وڵاتە هەبووە.

 

بەپێى بەدواداچوونەکانى "ناس کورد"، تا ئێستا لەسەر ئەو ڕوداوە هیچ لایەنێکى ئۆپۆزسیۆنى کوردى ڕۆژهەڵات بەرپرسیارێتى ئەو کارەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.