گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تۆڕی پاراستنی تەندروستی ڤیدیۆی ’فەزیحە’ی نەخۆشخانەیەکى هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە 

2021.04.22 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
تۆڕی پاراستنی تەندروستی ڤیدیۆی ’فەزیحە’ی نەخۆشخانەیەکى هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە 

ناس کورد-

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بە ڤیدیۆ "فەزیحە"ی نەخۆشخانەی عەنەب لە هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە و داواشدەکات کار بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکە بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (22ى نیسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەگوێرەی بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی کە دەست تۆڕەکەمان کەوتوە، نەخۆشخانەی عەنەب لە هەڵەبجەی شەهید بەتەواوەتی چۆڵ و ئیفلیجکراوە و بەڵگە ڤیدیۆییەکە لەلایەن چالاکوانی تەندروستی و پزیشک (باخان تاڵەبانی)یەوە تۆمار کراوە. 

 

بەگوێرەى بڵاوکراوەى تۆڕەکە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە نەخۆشخانەکە بە تەواوەتی چۆڵە و هیچ نەخۆشێکی تێدا چارەسەر ناکرێ.

 

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی هۆشداریشداوە "ئێمە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بە زوترین کات ئەو نەخۆشخانەیە بکەنەوە و بیخەنەوە خزمەتی نەخۆشەوە. بەپێچەوانەوە تۆرەکەمان هەمو رێگا یاسایی و مەدەنییەکان دەگرێتە بەر بۆ کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە".

 

نەخۆشخانەی عەنەب لە شاری هەڵەبجەی شەهیدە و لە 200 قەرەوێڵە پێکهاتووە.