گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناسنامەى ئەو گەنجە ئاشکرا کرا کە لە حاجیاوا درایە بەر دەستڕێژى گولە

2021.04.22 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
ناسنامەى ئەو گەنجە ئاشکرا کرا کە لە حاجیاوا درایە بەر دەستڕێژى گولە

ناس کورد-

ناسنامەى ئەو گەنجەى درایە بەر دەستڕێژى گولە ئاشکرا کرا و خاوەنى دوو منداڵە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێرى "ناس کورد" (22ى نیسانى 2021) رایگەیاند "ئەو گەنجەى کە شەوى رابردوو لەناحیەى حاجیاواى سەر بە قەزاى ڕانیە درایە بەر دەستڕێژى گولە ناوى (سەرهەنگ خاڵندە) و تەمەنى 33 ساڵە و خاوەنى دوو کچە".

 

وتیشى"دانیشتوی گەڕەکی دابانە لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە لەلای گۆڕستانی حاجیاوا دەستڕێژی گولەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە".  

 

پێشتر وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، لەناحیەى حاجیاواى سەر بە قەزاى رانیە گەنجێک درایە بەر دەستڕێژى گولە.

 

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین (21ى نیسانى 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە گەنجێکی تەمەن ٣٣ ساڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".