ناس کورد-
بەهۆى پاشەكشەى دۆلار و داهاتى خەزێنەى ئەمريكا، نرخى زێڕ بەرز بوويەوە و يەك ئۆنسە 0.5%ى نرخەكەى زيادى كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى ڕۆيتەرز (21ى نيسانى 2021) بڵاويكردەوە، ڕۆژى چوارشەممە نرخى زێر بەرزبونەوەى بەخۆيەوە بينيوە و يەك ئۆنسە لە مامەڵە خێراكاندا 0.5%ى نرخەكەى زيادى كردووە و گەيشتووەتە 1786 دۆلار و 80 سەنت.
بەپێى ئاژانسەكە، ئەمەش لەكاتێكدايە ڕۆژى پێشتر نرخى يەك ئۆنسە گەيشتە 1789 دۆلار و 77 سەنت، كە ئەوەش بەرزترين نرخ بوو لە مانگى شوباتى ڕابردوەوە، بەڵام دواتر دابەزينى بەخۆيەوە بينى.
ئەوەش هاتووە، هەروەها نرخى زێڕ لە مامەڵە دواخراوەكانى ئەمريكادا بەهەمان شێوە 0.5% زيادى كردووە و يەك ئۆنسە گەيشتووەتە 1876 دۆلار و 90 سەنت.
لاى خۆيەوە جيێفرى هالى، گەورە شيكەرەوەى بازاڕ لە كۆمپانياى "ئواندا" باسى لەوەكردووە، بەرەبەيانى ڕۆژى چوارشەممە نرخى دۆلارى ئەمريكى دابەزيوە، ئەوەش پشتگيرى نرخى زێڕى كردووە.