گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى دارايى پەرلەمان لەبارەى مووچەى سێ سەرۆكايەتيەكە 

2021.04.21 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى دارايى پەرلەمان لەبارەى مووچەى سێ سەرۆكايەتيەكە 

ناس کورد-

ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق لەسەر موچەى سێ سەرۆكايەتيەکە ڕونكردنەوەيەكى بڵاوكردەوە و ڕەتيدەكاتەوە، ئەو زانياريانەى بڵاوكراونەتەوە راست بن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق (21ى نيسانى 2021) لە ڕونكردنەوەيەكدا بڵاويكردەوە، هەندێك دەزگاى ڕاگەياندن ئەوەيان بڵاوكردووەتەوە گوايە موچەى هەريەكە لە سێ سەرۆكايەتيەكە 80 مليۆن دينار بێت بۆ هەر يەكێكيان.

 

ئەوەش هاتووە، جەختلەوەدەكەينەوە كە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستييەوە و هيچ لێدوانێكى لەو شێوەيە لە ليژنەى دارايییەوە نەدراوە.

 

ليژنەكە باسى لەوەشكردووە، موچەى سێ سەرۆكايەتييەكە مانگانە لە 20 مليۆن دينار تێناپەڕێت بۆ هەر يەكەيان.