گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاوێژکارێکی دارایی کازمی باس لە ئەگەرى بەرزبوونەوەى دۆلار دەکات 

2021.04.21 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکی دارایی کازمی باس لە ئەگەرى بەرزبوونەوەى دۆلار دەکات 

ناس کورد-

راوێژکاریی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو میکانزمەی ئاشکراکرد کە لەرێگەیەوە بانکی ناوەندیی عێراق کۆنترۆڵی نرخی دۆلار دەکات بەرانبەر بە دینار و ڕایگەیاند، پێشبینی ئەوە ناکەن لە داهاتوودا نرخی دۆلار زیاتر بەرزبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاریی دارایی سەرۆک وەزیرانیی عێراق (21ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاند "بانکی ناوەندیی ڕۆژانە و بەمیکانیزمێکی جێگیر ئەو گوژمە نەختینەیەی دیناری عێراقی کە لەبازاردا هەیە ڕادەکێشت و دۆلار دەخاتە بازارەوە ئەوەش لە رێگەی سیاسەتێکی نەختینەیی تایبەت کە پێی دەوترێت (سیاسەتی پاگژکردنی نەختینە)".

 

وتیشی "رۆژانە بەمەبەستی دابینکردنی پێدوایستییەکان لەدۆلار بۆ بازرگانیی دەرەکی، دینار ئاڵۆگۆر دەکرێت، کە لە هەمان کاتدا سەرچاوەی دەرکردنی دیناری عێراقیش هەر بانکی ناوەندییە وهەر ئەوەیش پەیوەستە بە پارێزگاریکردن لە بەهاکەی".

 

ساڵح، ئاماژەی بەوەکردووە " لەئێستادا بانکی ناوەندیی عێراق گوژمەیەکی باشی لە یەدەگی دۆلار هەیە و هەر ئەویش تاکە سەرچاوەی دابینکردنی دۆلارە و بەنرخی فەرمیی دەیفرۆشێت کە 1450 دینار بۆ هەر دۆلارێک".

 

ڕاوێژکارەکەی کازمی جەختیشکردەوە"ئەو سیاسەتەی کەئێستا بانکی ناوەندیی عێراق پەیڕەوی دەکات بووەتە هۆی سەقامگیری بازار، بۆیە پێشبینی ناکەین چیدی دۆلار لە داهاتوودا لەوە زیاتر بەرزبێتەوە".