گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق هەوڵێکى بۆ دروستکردنى یەکەم مانگى دەستکرد راگەیاند

2021.04.21 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق هەوڵێکى بۆ دروستکردنى یەکەم مانگى دەستکرد راگەیاند

ناس کورد- 

وەزارەتى پەيوەنديیەكانى عێراق ئاشكرايكرد، ڕێكکەوتن كراوە لەسەر دروستكردنى يەكەم مانگى دەستكردى تايبەت بە عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەعد مەشهەدانى، وتەبێژى وەزارەتى پەيوەندييەكانى عێراق (21ى نيسانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقى وتووە، حكومەتى ميسر دەستپێشخەرييەكى كردووە بۆ دروستكردنى يەكەم مانگى دەستكردى تايبەت بە عێراق.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، ڕێكکەوتن لەسەر دروستكردنى كراوە بە دەستپێشخەرى عێراقى - ميسرى و لەگەڵ كۆمپانياى "ئێر باس"ى فەرەنسيش ڕێکكەوتن كراوە.

 

مەشهەدانى جەختيلەوەشكردووەتەوە، ئەو مانگە دەستكردە زۆر گرنگە بۆ عێراق و ژمارەى كەناڵە ئاسمانييەكانى عێراق گەيشتووەتە 150 كەناڵ، ئەوەش سەرەڕاى ئەو لەرە لەرانەى ڕاديۆكان گرتوويانە، هەروەها خزمەتگوزارى تەكنەلۆژى پێشكەوتوو و نوێ بەشێوەيەك خزمەتى وەزارەتى پەيوەندييەكان بكات.

 

وتەبێژى وەزارەتى پەيوەندييەكانى عێراق هێماى بۆ ئەوەشكردووە، پێش كۆتايى ساڵى ڕابردوو ميسر مانگى دەستكردى "طيبة 2020"ى هەڵدا و دەتوانرێت سود لە ئەزمونى ئەو وڵاتە لە مانگى دەستكرددا ببينرێت، بە دڵنياييەوە ڕێكکەوتن لەگەڵ لايەنى ميسر و كۆمپانياى "عەرەب سات" كراوە بۆ دروستكردنى مانگە دەستكردەكە.