گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەسرور بارزانى لەبارەى کۆرۆناوە پەیامێکى ئاراستەى هاووڵاتیان کرد

2021.04.21 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى لەبارەى کۆرۆناوە پەیامێکى ئاراستەى هاووڵاتیان کرد

ناس کورد-

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و بەکارهێنانى ڤاکسینەوە ئاراستەى هاووڵاتیان کرد و داواى کرد پێکوتەکە وەربگرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (21ى نیسانى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد، په‌تای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە، پێویستە به‌رده‌وامبین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.

 

وتیشى، تکایە ماسک ببه‌ستن، پابەندبن بە ڕێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و ڤاكسین وه‌ربگرن.

 

لەتویتەکەدا سەرۆکى حکومەت بەستەى خۆتۆمارکردنى وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى داناوە و نوسیویەتى "خۆتان تۆمار بكه‌ن بۆ ڤاكسین".