گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەڵگە..سەرۆک وەزیرانى عێراق لێبڕینى مووچەى فەرمانبەرانى رەتکردەوە

2021.04.21 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە..سەرۆک وەزیرانى عێراق لێبڕینى مووچەى فەرمانبەرانى رەتکردەوە

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق لێبڕینى مووچەى فەرمانبەرانى رەتکردەوە و لەو بارەیەوە نووسراوێکى فەرمى ئاراستەى وەزارەتى دارایى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیران (21ى نیسانى 2021) نووسراوێکى فەرمى بە واژۆى حەمید نعیم ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنەکە ئاراستەى وەزارەتى دارایى کرد و تیایدا ئاگادارى وەزارەتەکەى کرد کە پێشنیارەکەیان لەبارەى لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران لەلایەن مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانەوەى رەتکراوەتەوە.

 

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى (20ى نیسانى 2021) بڵاوى کردەوە، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا، مستەفا کازمى نووسراوێکى وەزارەتى دارایى لەبارەى لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران، ڕاگرت.  

  

دانانی باج و لێبڕین لەمووچەی فەرمانبەران جێگەی مشتومڕی نێوان حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران بوو، لەناو حكومەتیشدا بیروڕای جیاوازی لەسەر بوو، وەزارەتی دارایی لەدوا نوسراویدا وەك هۆیەك بۆ زیادكردنی داهات باسی جێبەجێكردنی كردووە پشت بەست بەبڕگەیەكی بودجە، لیستەكانی پەرلەمانیش دەڵێن خراپ خوێندنەوە هەیە بۆ مادەیەكی یاسای بودجە و دەنگیان بەوە نەداوە.