گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەگەڵ هەڵکشانى کۆرۆنا نرخی نەوت زیاتر دابەزی 

2021.04.21 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
لەگەڵ هەڵکشانى کۆرۆنا نرخی نەوت زیاتر دابەزی 

ناس کورد-

نرخی نەوت زیاتر لە بازارەکانی جیهانیدا دابەزینی بەخۆیەوە دی، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی فراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەجۆرێک ئەمڕۆ پێش داخستنی بازاڕەكان  نرخی نەوتی بریێنت بەرێژەی 2.24% دابەزی و بە 65.08 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ (21ی نیسانی 2021) نرخی نەوت زیاتر لە بازارەکانی جیهانیدا دابەزینی بەخۆیەوە دیوە، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی فراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا،  ئەمڕۆ چوارشەممە پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی نەوتی بریێنت بەرێژەی  2.24% دابەزی و بە 65.08 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە "نرخی نەوتی تەكساسی ئەمەریكا 2.63% دابەزیوە و لەدواین مامەڵەدا بە 61.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە کراوە. 

 

 دابەزینی زیاتری نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە شارەزایانی ئابوری پێشبینیدەكەن لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا نرخەکەی جارێکی دیکە بەرزببێتەوە بەهۆی پێداگیرییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەگەیاندنی ڤاكسین بەتەواوی وڵاتانی جیهان وهەنگاونان بەرەو ئاسایی بونەوەی ژیان.