گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەو دۆسیانە دیارى کران کە دەستپاکى عێراق کاریان لەسەر دەکات 

2021.04.21 - 17:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو دۆسیانە دیارى کران کە دەستپاکى عێراق کاریان لەسەر دەکات 

ناس کورد- 

ليژنەى دەستپاکى لە پەرلەمانى عێراق ئاشكرايكرد، ليژنەى بەرنگاربونەوەى گەندەڵى كار لەسەر چەند دۆسیەیەک دەكەن، هەروەها دوو بەڕێوەبەرى گشتى و چەند كەسايەتيەكى سياسى ڕاگيراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سابت عەباسى، سەرۆكى ليژنەى دەستپاکى لە پەرلەمانى عێراق (21ى نيسانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقيەى وتوە، ليژنە فەرمانى ديوانى 29 كاريگەرييەكەى لەسەر مەيدان دەركەوتووە، ئەوەش لە ڕێگەى ئەو دۆسیانەى پێى گەيشتووە، هەروەها ئەو دۆسیانەى بەرزكراونەتەوە بۆ دەستەى دەستپاکى و ديوانى چاودێرى دارايى.

 

ڕونيشيكردەوە، هەفتەى ڕابردوو چالاكى گەورەى ليژنەى تێدا بوو، دوو بەڕێوەبەرى گشتى و چەند كەسايەتيەكى سياسى ڕاگيراون، ئەوانەى ڕادەگيردرێن تاوانبار نين تا ئەو كاتەى دادگا بڕيار دەدات.

 

سەرۆكى ليژنەى دەستپاکى دەشڵێت، چەندين مامەڵە هەيە كە كاريان لەسەر دەكەن بەتايبەتى لە بوارەكانى كارەبا و پيشەسازى وچەندين بوارى تر.

 

جەختيلەوەشكردووەتەوە، ليژنەكەيان پاڵپشتى كارى ليژنەى باڵا دەكات كە مستەفا كازمى سەرۆكى وەزيران لە 30ى ئابى 2020 ڕايگەياند، بۆ لێكۆڵينەوە لە دۆسیە گەورەكانى گەندەڵى و تاوانكارى، ئەو ليژنە هەموو دەسەڵاتێكى هەيە بۆ گەڕانەوەى هەيبەت و مافى دەوڵەت.